قه‌دری جان

Saturday, October 15, 20110 comments

قـــــه‌دری جــــــان

***      ***      ***

قه‌دری جان-ى شاعیر، ڕامیاركار، چیرۆکنووس‌، وتارنووس‌و وه‌رگێڕ، یه‌كێک له‌ شۆڕه‌سواره‌كانى بواره‌ جیاجیاكان، ساڵی 1911 له شارۆچکه‌ی "دیرك" له نزیك "ماردین" له دایکبووه.

ساڵی 1928 بۆ 1931 له‌ خانه‌ی مامۆستایان خوێندوویه‌تی. به‌هۆی جموجۆڵی ڕامیارییه‌وه له‌ ده‌ست ته‌نگه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی تورك نیشتمانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه‌و ڕووی کردۆته‌ ڕۆژئاوای کوردستان، له‌وێ خوێندنی خانه‌ی کشتوکاڵی ته‌واوکردووه، بۆته مامۆستا.

دوای چه‌ند ساڵێك چۆته مۆسکۆ، له‌وێ چاوی به بارزانی که‌وتووه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ نیشتمان، قه‌دری جان ڕووده‌کاته به‌غداو ده‌بێته میوانی بارزانی.
 - له‌ ساڵی 1939 دا ژنی هێناوه.
- له‌‌ ساڵی 1959 دا گه‌ڕاته‌وه‌ سوریاو له‌وێ چه‌ند جارێك به‌ندکراوه. شاعیر له دونیای شیعره‌کانی دا گه‌لێك باڵاده‌ست بووه.
زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی، که له کوردستان ڕوویانداوه، جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی بێت، شاعیر له په‌سن‌و زیندووکردنه‌وه‌یان که‌مته‌رخه‌میی نه‌کردووه.

ده‌توانرێت بووترێت، که مێژوونووسێك ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمارکردووه،
بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان‌و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بناغه‌و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جان-ـه، له‌ناوچوونی ئه‌م کۆماره، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها هیواو مه‌به‌ستی هه‌موو کوردێک بووه، ڕووداوێك نه‌بووه، که مرۆڤی کورد لێی بێده‌نگ بێت، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، که ویژدانی مرۆڤی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بوون‌و بێئاگانه‌بوو.

شاعیر ئه‌م ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه‌ دڵ‌و گیانی بریندار کردووه‌و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندوویه‌تی. بۆ‌یه له شیعری "شینا پێشه‌وا" ناوه‌ڕۆکی ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی وه‌رگرتووه.
له شیعره‌که‌دا نزا له‌وانه ده‌کات، که هاوکاری شای ئێرانی-یان کردووه، هه‌روه‌ها له شیعره‌که‌دا ئامۆژگاری ئێزگه‌ی تاران ده‌کات‌و ده‌ڵێت: "ئیتر با به‌س بێت شا په‌رستی."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ پاشماوه‌ی کۆماره خه‌م هه‌ڵگره، بۆ منداڵانی بێ باوك، بۆ ژنی بێ پیاو بگرین، بۆ دایکی شه‌هیدان فرمێشك بڕێژه."



شاعیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م شیعری له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "هاوار" دا له‌ ساڵی 1932دا کێشی خۆماڵی به‌کارهێناوه‌و بایه‌خی به سامان‌و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییداوه‌و سوودی له ئه‌فسانه‌و په‌ندو که‌ره‌سه‌ی فۆلکۆری وه‌رگرتووه. جگه له کاریگه‌ری وێژه‌یی کوردی، سوودی له وێژه‌ی فه‌ڕه‌نسی‌و تورکیش وه‌رگرتووه. وه‌ك شاعیرێکی داهێنه‌ر هاتۆته گۆڕه‌پانی نووسین.

"قه‌دریجان" به زمانه پاراوه‌که‌ی خۆی له شیعری کۆن جودا ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌که‌م ته‌ماشاکراوه‌و له منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نه‌یرانی کورد کردووه، هه‌ربۆیه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ ناخی دا چه‌سپییه‌وه‌و له نووسینه‌کانی دا تیشکیانداوه‌ته‌وه.

قه‌دریجان-ى شاعیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ر له 1972/8/9 له ته‌مه‌نی 61 ساڵی دا له شاری دیمه‌شق کۆچیدوایی ده‌کات‌و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌خاك ده‌سپێردرێت.

له کاره‌کانی قه‌دریجان:


له کاره‌کانی قه‌دریجان:
چیرۆك
1. Tayê Pora Sipî - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 3، 1931.
2. Hewar hebe, Gazî li dayê - گۆڤاری هاوار ژماره 1، 1932.
3. Gundê Nû Ava - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
4. Silêman Bedirxan - گۆڤاری هاوار ژماره 3، 1932.
5. Hêviya çarde şevî - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
6. Gelo newisan - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
7. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 11، 1933.
8. Bihara Dêrikê - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933..
9. Dabê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.
10. Sehên zozanan - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 14، 1933.
11. Gulçîn - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 16، 1933.
12. Guneh - گۆڤاری هاوار ژماره 16، 1933.
13. Rojên Derbasbyî  - گۆڤاری هاوار ژماره 52، 1943.
14. Sond - گۆڤاری هاوار ژماره 33، 1944.
هۆنراوه
1. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
2. Berdêlk - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
3. Hesinker - گۆڤاری هاوار ژماره 7، 1932.
4. Di Şorezarekêda - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
5. Cegerxwîn - گۆڤاری هاوار ژماره 12، 1933.
6. Xewna hişyartî  - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933.
7. Dadê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.

Share this article :
 
Support : Creating Website | Johny Template | Mas Template
Copyright © 2011. Duhok one - All Rights Reserved
Template Created by Creating Website Published by Mas Template
Proudly powered by Blogger