له نێوان چیا بڵنده‌كان و له به‌ره‌به‌یانی یه‌كێك له ڕۆژه‌كانـی ساڵی (1294ك /1876ز) له گوندی "نوورس"ی سه‌ر به پارێزگه‌ی "به‌دلیس"ی كوردستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی "بدیع الزمان مامۆستا سـه‌عیدی نوورسی" له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی دیندار له‌دایك بووه.
× "صۆفی میرزا"ی باوكی به خواپه‌رستی و پیاوچاكی به‌ناوبانگ بووه و هه‌ر خۆراكێك حه‌ڵاڵا نه‌بووبێت ده‌رخواردی مناڵه‌كانــی نه‌داوه.. خـاتــوو "نــووریه"ی دایكیشـی به پاك و خاوێنی و ده‌ستنوێژه‌وه
نه‌بووبێت شیری به مناڵه‌كانی نه‌داوه!
* هه‌ر له قۆناغی مـناڵییهوه هه‌ڵكـه‌وتوویی و زیره‌كیـی پێوه دیار بـووه و، لای زانا به‌ناوبانگه‌كانی ژیـنـگـه و سه‌رده‌می خۆی زانسـته ئیسلامییه‌كانی خـوێندووه و، به‌شێكی زۆری كاته‌كانی بـه تـاوتوێكردن و لێكۆڵینـه‌وه‌ی دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ســــه‌ر بردووه و، له‌گه‌ڵا زانایاندا كه‌وتووه‌ته وت‌و وێژ و گفتوگۆی زانستییه‌وه. تا له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا بڕوانامه‌ی "عالمی"ی وه‌رگرتووه!
× هـه‌ر له تافی لاوی و له خـه‌ونێكی ڕاســتدا به خــزمه‌تـی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم شه‌ره‌فمه‌ند بووه و داوای (زانستی قورئان)ی لـێ كردووه، حه‌زره‌تیش له‌و خـه‌ونه‌دا مژده‌ی داوه‌تێ كه: "سیوهبُ لك علمُ القرێ‌ن ما لم تسألْ شیئاً من اڵامه"! واته زانســتی قورئانت پێ ده‌به‌خشرێت به مه‌رجێك " سوئال"ی هیچ شتێك له نه‌ته‌وه‌كه‌م نه‌كه‌یت. ئه‌ویش تا له ژیـاندا ما سوئالـی له كه‌س نه‌كرد، نه به واتای "پرسیار" و نه به واتای "سواڵاكردن" ته‌نانه‌ت له موحتاجترینی كاته‌كانی ته‌مه‌نیدا دیاری و سه‌ده‌قه و زه‌كاتیشی له خه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتووه!
* زیره‌كی و زهینڕۆشنی و توانای له‌به‌ركردنی هێنده كه‌موێنه و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بووه كــه توانیـویه‌تی نزیكه‌ی "نه‌وه‌د" كتێبی مه‌تنه سه‌ره‌كییه‌كان له‌به‌ر بكات، له بابه‌ته‌كانی: (نه‌حوو، صه‌رف، ته‌فسیر، حه‌دیپ، مه‌نتیق، فیقهی ئیسلامی ... هتد). جگه له‌مانه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تای فه‌رهه‌نگی به‌ناوبانگی "قاموس المحیگ"وه تا ده‌گاته "باب السین"ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی له‌به‌ر كردووه كه كۆی لاپه‌ڕه‌كانی ده‌كاته: (708) لاپه‌ڕه، ئنجا به ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ش كتێبی "جـمع الجوامع"ی سه‌ر به زانستی ئوصولی فیقهی خوێندووه و له‌به‌ریشی كردووه!
× بۆ مه‌به‌ستی موتاڵاكردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی پێویستی بوون سوودی له كتێبخانه پڕ له كتێبه‌كانی "عمر پاشا"ی والیی "وان" و "تایه‌ر پاشا"ی والیی "به‌دلیس" وه‌رگرتووه كه ڕێزی زۆریان لـێ ناوه و بایه‌خیان پێ داوه.
× له ئه‌نجامی مونازه‌ره و وت و وێژی له‌گه‌ڵا هه‌ندێ مامۆستای زانسته نوێكانی سه‌رده‌مدا هه‌ستی كردووه كه پێوستیی به‌و زانستانه هه‌یه، بۆیه له شاری "وان" ده‌ستی به خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌و زانستانه كردووه، وه‌ك: (بیركاری، فه‌له‌ك، كیمیا، فیزیا، زه‌ویناسی، فه‌لسه‌فه، مێژوو، جوگرافیا... هتـد" ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی له هه‌ندێكیشیاندا كتێب دابنێت!
* له‌به‌ر ئه‌م زیره‌كییه بێوێنه‌یه‌ی، ناوبانگــی به: (سـه‌عیدی مه‌شـهوور) و پاشان به: (بدیع الزمان) بڵاوبووه‌ته‌وه.
* له سـاڵی 1897زدا مامۆستا "بدیع الزمان" هه‌واڵێكی له ڕۆژنامـه ناوخۆیییه‌كاندا خـوێنده‌وه كـه بریتی بـوو لـه‌وه‌ی: "گلادسـتۆن"ی وه‌زیری موسـته‌عمه‌راتی به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزی به ده‌سـته‌وه گرتووه و به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وتووه:
(هه‌تا ئه‌م قورئانه له‌ناو موسڵماناندا بمێنێت ئێمه ناتوانین حوكمڕانییان بكه‌ین، كه‌واته چار ته‌نها ئه‌وه‌یه كه قورئان له‌سـه‌ر زه‌ویدا نه‌هێڵین، یاخود په‌یوه‌ندیی موسڵمانه‌كانی پێوه ببچڕین)!
ئـه‌م هـه‌واڵه ته‌زووی به جـه‌ســته‌ی "بدیع الزمان"دا هێنا و حــه‌وانه‌وه و ســره‌وتی لـێ بڕی و، بۆ هه‌موو كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی به ئاشكرا ڕاگه‌یاند كه:
(ده‌بێ به به‌ڵگه بۆ هه‌موو جیهانی بچه‌سپێنم و پێیان بسه‌لمێنم كه قورئانی پیرۆز خۆرێكی مه‌عنه‌وییه، تیشكی ئه‌و خۆره هه‌رگیز كز نابێت و ڕووناكییهكهشی به هیچ كه‌سێك ناكوژێته‌وه).
دوای ئه‌م ڕووداوه ڕۆشت بۆ ئه‌سته‌مبووڵا و پـڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆیه‌كی ئیسلامیی له كوردستاندا به ناوی "زانكۆی زههراو " = به وێنه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ری پیرۆز = پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستان كرد، زانكۆیه‌ك كه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاسـتییهكانی ئیسـلام بگرێته ئه‌سـتۆی و, زانسته ئایینی و زانسـته گه‌ردوونییه نوێكانی پێكه‌وه تێدا بخوێنرێن، به‌پێی نه‌خشه و بۆچوونی ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ی خۆی كه تیایدا ده‌ڵـێت:
(ڕووناكیی دڵا: زانسته ئایینییه‌كانه و، نـووری عه‌قڵیش: زانسته گه‌ردوونییه نوێكانه. به تێكه‌ڵاكردنی ئه‌م دوانه "ڕاستی" ده‌رده‌كه‌وێت و، به لێكجیابوونهوهشیان، له‌میاندا فڕوفێڵا و گومان و، له‌ویشیاندا ده‌مارگیریی بێكهڵك و نه‌فره‌تلێكراو، سه‌رهه‌ڵده‌دات)!
له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌م جاره‌یدا و له هه‌وڵێكی تریشدا كه له ساڵی 1907زدا بۆ هه‌مان مه‌به‌سـت ڕۆشت بۆ ئه‌سته‌مبووڵا و هه‌وڵا و ته‌قالای خۆی خسته‌كار، هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 1911زدا توانیی قه‌ناعه‌ت به سوڵتان ڕه‌شاد بكات و، سوڵتانیش بڕێك پاره‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كرد و، له‌سه‌ر لێواری "ده‌ریاچه‌ی وان" ده‌ست كرا به كاركردن له بنیاتنانی ئه‌و زانكۆیه‌دا، به‌ڵام هه‌ڵگیرسانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی په‌كی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ی خست.
* هه‌ر له ساڵی 1911زدا ســه‌ردانی وڵاتی "شام"ی كرد و، له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق وتارێكی گرنگی به زمانی عه‌ره‌بی ئاراسـته‌ی زانایانی ئه‌و وڵاته كرد كه دوایی به ناونیشانی "الخگبه الشامیه" (واته وتاری شام) چه‌ند جارێك چاپ كرا و، پاشـان هه‌ر خۆی به درێژه پێدانه‌وه وه‌ریگێڕا بۆ زمانی توركی و ئه‌م ده‌قه‌ی دواییش سه‌رله‌نوێ چه‌ندین جار كراوه‌ته‌وه به عه‌ره‌بی و بۆ چه‌ند زمانێكی تریش وه‌رگێڕراوه.
* هه‌رچه‌ند ڕای مامۆستا سه‌عیدی نوورسی له یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانیدا له‌گه‌ڵا ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به جه‌نگه‌وه بگلێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگدا ڕاگه‌یه‌نرا، یه‌كسه‌ر خۆی و قوتابییانی هاوبه‌شییان له‌و جه‌نگه‌دا كرد دژی ڕوسیای قه‌یسه‌ری، كه له به‌ره‌ی قه‌فقاسه‌وه هێرشی بۆ شاره سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌برد. فه‌رمانده‌ی سوپایش سه‌ركرده‌یی (هێزه یارمه‌تیده‌ره‌كان)ی پێ سپارد كه له قوتابییانی نوورسی و خۆبه‌خشه‌ران پێك هاتبوون.
* "بدیع الزمان" و هێزه‌كه‌ی له چه‌ندین جه‌نگی گرنگدا له دژی ڕووسه‌كان به‌شداریی ئازا و به‌جه‌رگانه‌ی جیهادیان كرد و، هێنده ئازایه‌تی و توانا و لێهاتنی له‌و جه‌نگه‌دا نواند كه سه‌رنجی فه‌رمانده‌ی سوپا و ته‌نانه‌ت چاودێره بیانییه‌كانیشی ڕاكێشابوو!
× كاتێك كه سوپای ڕووس به ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له سوپای به‌رگریكه‌ران ڕژانه ناو شاری به‌دلیسه‌وه "بدیع الزمان" و قوتابییانی به‌رگرییه‌كی مه‌ردانه و فیداكارانه‌یان له شاره‌كه‌یان ده‌كرد، تا له ئه‌نجامدا به سه‌ختی پێكرا و له هۆشی خۆی چوو، ئنجا ڕووسه‌كانیش له 2/3/1916زدا به برینداری "دیل"یان كرد و بردیان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌فسه‌ره دیله‌كان له شاری "كۆسترما"ی سیبیریا.
* له ماوه‌ی "دیلی"دا به‌رده‌وام وانه‌ی ئیمانیی به ئه‌فسه‌ره دیله‌كانی هاوڕێی ده‌وت، كه ژماره‌یان نه‌وه‌د دانه بوو.
* هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌به‌ر نواندنی هه‌ڵوێستێكی به‌جه‌رگانه‌ی ئه‌وی زانا و موجاهید و خاوه‌ن عیززه‌تی ئیسلام و، هه‌ڵنه‌سانی له‌بـه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوپای ڕووس كه خاڵی قه‌یسه‌ر و سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی قه‌فقاس بوو، له په‌تی سێداره و به‌ده‌ستهێنانی "پله‌ی شـه‌هیدی" نزیك بووه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ركێكی گه‌لـێ گرنگ و گه‌وره‌تر هه‌ڵی گرتبوو، له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌سه‌ریبه‌رزه‌وه هێنایه‌ده‌ر و له حوكمی ئیعدام ڕزگاری كرد!
* پاشان به جۆرێكی گه‌لـێ سه‌رسووڕهێنه‌ر و ناوازه و به چاودێرییه‌كی ئاشكرای په‌روه‌ردگار له دیلی هه‌ڵهات و، له ڕێی (وارشـۆ = ئه‌ڵمانـیا = ڤیه‌ننا)وه گه‌ڕایه‌وه وڵات.
× كه له به‌رواری 17/6/1918زدا گه‌یشته‌وه ئه‌سـته‌مبووڵا "مه‌دالیای جه‌نگ"ی خه‌ڵاتكرا و، له لایه‌ن خه‌لیفه و شێخولئیسلامی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپا و قوتابییانی زانسته شه‌رعییه‌كانه‌وه پێشوازییه‌كی ناوازه و ڕه‌نگینی لـێ‌كرا. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ســتان داوایان لـێكرد كه هه‌ندێ كارمه‌ندیی به‌رز له ده‌وڵه‌تدا بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام مامۆستا هیچیانی نه‌ویست جگه له ئه‌ندامێتیی (دار الحكمه الإسلامیه) كه ده‌زگایه‌كی زانستیی ئه‌وتۆ بوو ته‌نها گه‌وره زانایانی تێدا ده‌كران به ئه‌ندام.
* له ماوه‌ی ئه‌م ئهندامێتییهیدا زۆربه‌ی نووسراوه عه‌ره‌بییه‌كانی خۆی چاپكرد، وه‌ك: ته‌فسیره به‌نرخه‌كه‌ی كه ناوی "إشارات الإعجاز فی مڤان الإیجاز"ه و له گــه‌رمـه‌ی جه‌نگدا داینابوو (كه ئێستا له به‌شی خوێندنی دوكتۆرای وانه‌ی "ته‌فسیر" له زانكۆی ئه‌زهـه‌ر به ده‌رس ده‌خوێنرێت). هـه‌روه‌ها به‌و مووچه‌یه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌وه وهریدهگـرت نامیلكه‌كانـی كـۆمه‌ڵه پـه‌یامی "المپنوی العربـی النوری"ی له چاپ دا و بـه خـۆڕایی به‌سه‌ر موسڵماناندا دابه‌شی كردن!
* ئنجا هه‌ر كه شاری ئه‌سته‌مبووڵا له به‌رواری 18/3/1920زدا له لایه‌ن دوژمنانی ئیسلام به تایبه‌ت ئینگلیزه‌وه داگیر كرا، مامۆستا سه‌عیدی نوورسی هه‌ستیكرد كه تیرێكی گه‌وره و جه‌رگبڕ ئاراسـته‌ی جیهانی ئیسـلامی كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه، قۆڵی لێبڕانی لـێ هه‌ڵكرد و نامیلكــه‌ی "خگوات سـته"ی دانا كه زۆر به توندی هێرشـی تێدا كردبووه سـه‌ر داگیركه‌ران و، هۆكاره‌كانی نائومێدیی تێدا پووچه‌ڵا كردبووه‌وه كه زۆر كه‌س له‌و ڕۆژگاره‌دا دووچاری بووبوون. ئه‌م نامیلكه‌یه‌شی چه‌ند جارێك به نهێنی له‌ناو ئه‌سته‌مبووڵی داگیركراودا له چاپ دا و بڵاوی كرده‌وه و، كاریگه‌ری(تأپیر)یه‌كی گه‌لـێ گرنگی له دڵا و ده‌روونی خه‌ڵكی = له‌و بارودۆخه‌دا = به‌جێهێشت.
* ئنجا له‌به‌ر ناوبانگه فراوان و جیهاده به‌رده‌وامه‌كه‌ی، دوو جار له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌وه، بۆ شاری "ئه‌نقه‌ره" بانگێشت كرا. هه‌رچه‌ند یه‌كسه‌ر له‌و كاته‌دا به‌ده‌م خواسته‌كه‌یانه‌وه نه‌ڕۆشت، چونكه پێی وابوو نابێت له‌و ده‌مانه‌دا سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوو چۆڵا بكات، به‌ڵام دوایی له ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ "وان" سه‌ری لـێدان. ئه‌وه‌بوو له ســا‌ڵی1922زدا ڕۆشت بۆ ئه‌وێ و له لایه‌ن گه‌وره پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه له ئیستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێشوازیی لـێ‌كرا. به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند له‌م كاربه‌ده‌ستانه‌ی "ئه‌نقه‌ره"ش نا‌ئومێد بوو، چونكه سه‌رنجی دا زۆربه‌یان فه‌رز و ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.. له‌به‌ر ئه‌وه، وتارێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مان(مجلسِ مبعوپان) كرد، كه به‌م ده‌سـته‌واژه‌یه‌ی خواره‌وه سـه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی داڕشتبوو:
(یا أیها المبعوپون! "إنكم لمبعوپون لیوم عڤیم"...)!
هه‌ر له‌وێدا جارێكی تر پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی زانكـۆكه‌ی شاری وانی پێشــكه‌ش كردن وخستیه پێشچاوی به‌رپرسانی نوێ، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێ دا كه به‌ده‌م خواسته‌كه‌یه‌وه بڕۆن، به‌ڵام چه‌ند بارودۆخێكی ڕامیاری ڕێی له هێنانه‌دیی پڕۆژه‌كه گرت.
* له ساڵی 1923زدا "بدیع الزمان" له ئه‌نقه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و ڕۆشت بۆ شاری (وان) و له‌سه‌ر چیای "ئه‌ره‌ك"ی نزیكی شاردا ماوه‌ی دوو ساڵی به خواپه‌رستی و بیركردنه‌وه و گۆشه‌گیری و ده‌رس وتنه‌وه به قوتابییانی برده‌سه‌ر، كه‌چی هێشتا هه‌ر له پریشكی كاره‌سات و ڕووداوه‌كان ڕزگاری نه‌بوو، چونكه له گه‌رمه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیراندا، ئه‌میش (وه‌ك زانا و كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی كورد) له‌گه‌ڵا كه‌سـانێكی تری زۆر له به‌رواری 25/2/1925زدا، ڕه‌هه‌نده(نه‌فی)ی شـاری "بوردوور" له باشـووری خۆرئاوای توركیا كرا و، پاشان به ته‌نها خۆی بۆ شارۆچكه‌یه‌كی دوور ڕه‌هه‌نده كرا كه ناوی "بارلا"یه و له به‌رواری 1/3/1927زدا گه‌یشته ئه‌وێ.
* دوژمنانی "ئیمان" پێیان وابوو كـه لـه "بارلا"دا مامۆستا نوورسی له‌ناوده‌چێت و ناوی كوێر ده‌بێته‌وه و له بیری خهڵكـی ده‌چێته‌وه و ئه‌م كانییه به‌خوڕه‌مه‌ی زانست و ئیمان وشك ده‌كات..
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خاوه‌نی لوتف و سۆز و به‌زه‌یییه سـه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م به‌نده پاك و دڵســۆزه‌كانی، ئه‌وا نیازه چـه‌پـه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وانی پووچـه‌ڵا كرده‌وه و، ئه‌م به‌نده زانا و پاكه‌ی به فه‌زڵا و به‌خشایشی خۆی وه‌ها چاودێری كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا "بارلا"ی كرد به سـه‌رچاوه‌ی په‌خشاندنی تیشكێكی گه‌وره‌ی نووری قورئانی پیرۆز. چونكه مامۆستا نوورسی زۆربه‌ی "په‌یامه‌كانی نوور"ی له‌وێ دانا و، ئنجا به شێوه‌ی ده‌ستنووس له سه‌رانسه‌ری توركیادا بڵاوبوونه‌وه! ئه‌وه‌بوو هه‌ر كه مامۆستا نوورسی = به درێژایی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك = له‌م شاره‌وه بۆ ئه‌و شار ڕه‌هه‌نده ده‌كرا و له زیندان و به‌ندیخانه‌كانی گه‌لـێ پارێزگای توركیادا دووچاری به‌ندی و گرتن ده‌بوو، خوای گه‌وره كه‌سانێكی دڵسۆزی بۆ نووسینه‌وه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامانه ده‌ڕه‌خساند و ئه‌م ڕێژنه به‌پیت و به‌ره‌كه‌تانه‌ی ئیمانیان بڵاو ده‌كرده‌وه، تاكو گیانی نوستووی ئیمانیان لای ئیمانداران بێداركردهوه و له‌سه‌ر چه‌ندین ستوون و پایه‌ی زانستی و مه‌نتیقی و، به ڕه‌وانبێژییه‌كی به‌رز، دامه‌زراند. به چه‌شنێك كه‌سانی عه‌وام لێی تێده‌گه‌ن و مرۆڤانی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زایش به‌هره‌مه‌ندی تێشوو لـێوه‌رگرتنی ده‌بن.
× پاش ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵا و نیوی به ڕه‌هه‌نده‌یی له بارلادا برده سه‌ر، له چه‌ند جێگایه‌كی تری وه‌ك شاری "ئیسـپارته" و "قه‌سته‌مۆنی" و شارۆچكه‌ی "ئه‌میرداغ"دا به "ڕه‌هه‌نده‌یـی" و "ده‌ست به‌سه‌ری" و، له شاره‌كانی: "ئه‌سكیشه‌هر و ئه‌فیوون و ده‌نیزلی"یشدا به "به‌ندی" ژیانی به‌سه‌ر بردووه. كه ئه‌مانه‌ش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له ژیانی پڕ له ناسۆر و ئه‌شكه‌نجه و جیهادی مه‌عنه‌ویی ته‌مه‌نی ئه‌م زانا پایه‌داره ده‌گرنه‌وه.
* به‌م جۆره، مامۆستا نوورسی له سه‌ره‌تای ڕۆشتنیه‌وه بۆ "بوردوور" (1926) و پاشان بۆ "بارلا" (1927) هه‌تا ساڵی 1950ز له نووسینی "په‌یامه‌كانی نوور"دا به‌رده‌وام بوو، تاكو له (130) په‌یام (كتێب و نامیلكه) تێپهڕیانكرد و، هه‌موویان له ژێر ناونیشانی "سه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی نوور"دا كۆكرانه‌وه و، بریتین له چه‌ند كۆمه‌ڵه په‌یامێكی سه‌ره‌كی كه ئه‌مانه‌ن:
1- (سۆزله‌ر) واته "وتهكان"..
2- (مه‌كتووبات) واته "نامه‌كان"..
3- (له‌معه‌له‌ر) واته "بریسكه‌كان"..
4- (شوعاعله‌ر) واته "تیشكه‌كان"
5- (لاحیقه‌له‌ر) واته "پاشبه‌نده‌كان"..
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه په‌یامه‌كانی تری جگه له‌مانه‌ش، كه هه‌ر هه‌موویان تا ساڵی 1956ز ڕێی چاپخانه‌كانیان به سه‌ربه‌ستی بۆ نه‌گیرایه‌به‌ر، به‌ڵام له‌م به‌رواره‌وه، بڕیاری ئازادیی له‌چاپدانیان ده‌ركرا و، مامۆستا نوورسی خۆی سـه‌رپه‌رشتیی له‌چاپدانی كردن هه‌تا هه‌موویانی به چاپ گه‌یاندن و، پێش ماڵئاواییكردنی له‌م ژیانی دنیایه و به چاودێریی خۆی سه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی له چاپ دان.
* گرنگترین تایبه‌تكاریی ئه‌م په‌یامانه له‌وه‌دایه كه: تهفسیرێكی خه‌ستوخۆڵی ڕاستییه‌كانی قورئانی پیرۆزه و، به "مه‌وسووعه‌یه‌كی ئیمانی"ی بایه‌خدار داده‌نرێن و، به‌ده‌م خواسـته ئیمانییه‌كانی خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌وه ده‌ڕۆن و، ئیمانی ته‌حقیقی له دڵا و ده‌روون و بیر و ژیریی مرۆڤی هاوچه‌رخدا داده‌مه‌زرێنن و، بینای كوفر و ئیلحاد له بنج و بێخدا هه‌ڵده‌ته‌كێنن و، قه‌ڵای مه‌حكه‌من بۆ ئیماداران و، گرنگترین چه‌كی پێشكه‌وتووی "ئیمان"ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه نوێترین چه‌كی فرت و فێڵی كوفر و ئیلحادی تێدا به‌كار ده‌هێنرێت!
× له سه‌عات سێ و نیوی شه‌وی قه‌دری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 1379ك به‌رامبه‌ر 23/3/1960ز به‌ده‌م بانگی په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕۆشت و كۆچی ماڵئاوایی له‌م دنیا فانییه كرد. خوای گه‌وره نوقمی میهره‌بانیی فراوانی خۆی بكات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات. ئامین.
*چه‌ند مانگێك دوای كۆچی دوایی، كاربه‌ده‌ستان له گۆڕه‌كه‌ی ده‌ریانهێنا و له شوێنێكی نه‌زانراودا ناشتیانه‌وه!
* له دوای وه‌فاتی خۆی، قوتابییه دڵسۆزه‌كانی به‌وپه‌ڕی چوست و چالاكی "په‌یامه‌كانی نوور"یان به خه‌ڵكی گه‌یاند و، به ئاسته زانستی و فیكرییه‌كانی ناوخۆ و جیهانیان ناساندن و گه‌وره بیریاران(مفكرین)ی ئیسلامی و جیهانییان پێ ئاشنا كردن.
× تا ئێستا له توركیادا پێنج كۆنگره‌ی جیهانی و ده‌یان كۆڕ و سیمیناری ناوخۆیی له‌سه‌ر ژیان و بیری مامۆستا نوورسی گیراوه. هه‌روه‌ك له چه‌ندین شوێنی تری جیهاندا وه‌ك (میسر و مه‌غریب و ئه‌رده‌ن و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسیا و ئوستورالیا) كۆنگره‌ی جیهانی و كۆڕ و سیمیناری زانستیی له ئاسته ئه‌كادیمییه‌كاندا له‌سه‌ر پێشكه‌ش كراوه. جگه له‌و ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و باس و كتێبانه‌ی كه به زمانه جیا جیاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته نووسراون و، جگه له‌و نامه زانكۆیی و ئه‌كادیمیانه‌ش كه بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له چه‌نده‌ها زانكۆی ناوخۆ و جیهانیدا (هه‌ر له مالیزیاوه تا ده‌گاته فه‌ره‌نسا) له‌سه‌ر ژیانی نوورسی خۆی و له‌سه‌ر په‌یامه‌كانی نووسراون و ئاماده كراون.
* كه‌سانی دیار و به‌ناوبانگی گۆڕه‌پانی زانست و فیكری ئیسلامیی سه‌رده‌م چ له ئاستی كوردستان و چ له ئاسـتی عێراق و وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان و چ له ئاستی جیهاندا له پێشه‌نگی توێژه‌ر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رانی ژیان و نووسینه‌كانی مامۆستا "نوورسی"ن، كه لێره‌دا بۆ نموونه ته‌نها ناوی هه‌ندێكیان پێشچاو ده‌خه‌ین، وه‌ك:
(د. محســن عبد الحمید ، د. محمد سـعید ڕه‌مه‌زان بۆتانی، د. علی محی‌الدین قه‌ره‌داغی، د. جلال جلالی زاده، عبد القادر بادللی، د. عماد ا‌لدین خلیل، خوا لێخۆشـبوو مامۆسـتا ئه‌بولحه‌سـه‌ن نه‌دوی و، ده‌یان زانا و پڕۆفیسۆری تر له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهانی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت خۆرهه‌ڵاتناسانی چه‌ند زانكۆیه‌كی خۆرئاوایش) خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ خۆی ده‌توانێت له سـه‌رچاوه‌كان و له ڕێی ئه‌و كتێب و باس و بابه‌تانه‌ش كه له باره‌ی بیر و زانست و ژیانی مامۆستا نوورسییه‌وه پێشكه‌ش كراون، به نووسینه‌كانی ئه‌و زانا و بیریارانه و كه‌سانی تریش ئاشنا ببێت. یان په‌یوه‌ندی بكات به‌م ئادره‌سه‌وه:
www.nesil.com.tr
* كاری وه‌رگێڕانی "په‌یامه‌كانی نوور" بۆ زمانه‌كانی تری جیهان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌تا - سوپاس بۆ خوا - وه‌رگێڕانی سه‌رجه‌می په‌یامه‌كان بۆ (زمانی عه‌ره‌بی) له لایه‌ن مامۆستا (إحسان قاسم الصالحی)یه‌وه ته‌واو بووه و، له نۆ دانه به‌رگی قه‌شه‌نگ و ڕه‌نگیندا و له هه‌ردوو شاری ئه‌سته‌مبووڵا و قاهیره بڵاو كرانه‌وه. به‌شـێكی زۆریشیان له لایه‌ن خوشكی نۆموسڵمان: ماری وێڵد(شكران واحده)ه‌وه كراون به ئینگلیزی و تا ئێستا چوار به‌رگی گه‌وره‌یان به چاپی جوان و ڕه‌نگین به‌و زمانه لـێ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سوپاسی بێكۆتایی بۆ خواوه‌ندی میهره‌بان كه یارمه‌تی و ته‌وفیقی نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌شی دا كه زیاتر له سه‌د دانه‌مان له‌و په‌یامانه كرد به كوردی و، تا ئێستا و له ماوه‌ی پازده سـاڵادا (چل و دوو) نامیلكه و په‌یاممان له‌و وه‌رگێڕراوه كوردییانه و له دووتوێی (بیست و چوار) كتێبدا بڵاو كرده‌وه و، ده‌یان په‌یامی تریش ئاماده‌ی چاپن. وا ئیستاش له نیازدایه كه به پشتیوانیی خوای گه‌وره سه‌رجه‌می ئه‌م وه‌رگێڕراوه كوردییانه، وه‌كو توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌كان، له شێوه‌ی به‌رگی گه‌وره و نایابدا بڵاو بكه‌ینه‌وه.
به‌شێكی ئه‌م په‌یامانه بۆ ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌ش وه‌رگێڕراون، كه تا ئێستا كاری وه‌رگێڕان تیایاندا به‌رده‌وامه:
ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسـی، ڕووسی، ئۆردی، فارسی، ئیتالی، كۆجاراتی، مه‌لایا، ڕۆمانی، بۆسنی... هه‌روه‌ها گه‌لـێ زمانی تریش.
* له چه‌ند زانكۆیه‌كی جیهاندا زانست و بیری "نوورسی" له ناوه‌ندی مه‌نـهه‌جه ڕه‌سمییه‌كان و سه‌رچاوه زانستییه‌كاندا دانراون، وه‌ك زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر و، زانكۆی محمد الخامس له مه‌غریب و، زانكۆی ئیسلامیی جیهانی له مالیزیا.
*هیوادارم گه‌لی كوردمان - به تایبه‌ت توێژی زانا و ڕۆشنبیران و خوێنه‌رانمان - پتر ئاوڕ له‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه و زیاتر به ژیان و نووسینه‌كانی ئاشنا ببن و، له‌م ڕووه‌وه ئێمه‌ش له گه‌لانی تر دوانه‌كه‌وین. زۆر به دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم: گه‌وره پیاوانی نه‌ته‌وه‌كانی تر هێنده‌ی به‌شــێكی كه‌می زانایی و گه‌وره‌یی مامۆسـتا نوورسی زیره‌كی و بلیمه‌تی و زانست و ئازایه‌تی و ئیمانداری و دڵسۆزییان نه‌نواندووه، كه‌چی نه‌ته‌وه‌كانیان له شان و باڵی ئه‌وانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و به جیهانیان ناساندوون و له ئاســتی جیهاندا شـانازییان پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه هێشتا ئاوڕی پێوستمان له‌م گه‌نجینه زێڕ و گه‌وهه‌رانه‌ی خۆمان نه‌داوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا زۆر هیوادارم كه ڕۆژگارانی ئاینده به زیادبوونی سه‌ربه‌ستیی فیكری و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی لای هه‌موو توێژ و چینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، پتر نرخ و به‌های به‌خششه فیكری و زانستی و ئیمانییه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه زانایه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌وێت و، سوودی زیاتری لـێ وه‌رده‌گیرێت.
× له خوای گه‌وره داواكارم كه به سۆز و میهره‌بانیی خۆی له بڵاوكـردنه‌وه‌ی سـه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی نووردا به زمانی كوردی پشتیوانمان بێت و ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان بكات و، نیازی خاوێن و گیرابوونی لای خۆیمان پێ بـبه‌خشـێت و، له خۆم و دایك و باوكم و خێزان و مناڵا و یارمه‌تیده‌رانم له‌م خزمه‌ته پیرۆزه‌دا و له سه‌رجه‌م موسڵمانان خۆش ببێت. إنّه علی ما یشا‌و قدیر وبالإجابه جدیر.