ڕەفیق حیلمی

Monday, January 10, 20110 comments

ڕەفیق حیلمی (1898 - 1960) ناوی یەکێک لە ڕامیار و مێژوونووس و شاعیرانی کوردە.
ڕەفیق حیلمی له ساڵی 1898 ز دا له شاری كەركووك له دایك بووه و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی له كەركووك و سلێمانی و ئامادەیی له بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی له ئەستەمبۆڵ تەواوكردووەو له ساڵی 1920 ز دا گەڕاوەتەوه كوردستان و بوەته مامۆستایەكی پسپۆڕی ئەندازەو بیركاری لەماوەی خوێندنی له ئەستەمبۆڵ فێری زمانی توركی فەڕەنسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی بووه.
كه شێخ مەحموودی ‌حەفید بۆ جاری دووەم له مانگی تشرینی یەكەمی 1922 ز كابینەیەكی تازەی داناوه ناوی خۆی نا مەلیكی كوردستان، مامۆستا ڕەفیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ‌ڕامیاری خۆی و ئەم ناوداره گەلێك وتاری ‌‌ڕامیاری له گۆڤاری ڕۆژی كوردستان زمانی میری مەلیك مەحموود نووسی.
مامۆستا ڕەفیق حیلمی لە 1960.08.04 كۆچی دواییكرد.
سیاسەت

كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی بەریتانیا و بەزەبری هێزی چەكداری لەناوبرا، مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەو ناوچەیه دوور خرایەوەو كرا به مامۆستای بیركاری، بەڵام دەستی له كوردایەتی هەڵنەگرت و پتر لەسەر گەیشنی كورد به مافی چارەنووسی خۆی هەوڵیدا بووه یەكێك له ڕێكخەرانی شەڕەكەی بەر دەركی سەرای سلێمانی له ساڵی 1930 ز و ماوەیەك لەسەر ئەم خەباتەی گیرا.كاتێك دەستەیەك له قوتابیان و لاوانی كوردی هەولێر و سلێمانی و كەركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان بەناوی كۆمەڵەی داركەر دامەزراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، بەڵام نەبووه ئەو پارته جەماوەرییه تاكو له ساڵی 1939 ز مامۆستا ڕەفیق حیلمی نەكرا به سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە، ناوەكەیشی لەسەر داخوازی ئەو سەرۆكه كرا به پارتی هیوا.
به هەوڵ و كۆششی بێوچانی ئەم سەركرده نەتەوەییه لێهاتووه، زۆر له ئەفسەری كورد پەروەر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئەندامی كارای ئەم ڕێكخراوه ‌ڕامیارییەی كوردستان تا گەیشته ڕادەیەكی وا به هەوڵ و هیمەتی ئەو پارته مەلا مستەفای بارزانیی دەست بەسەر له سلێمانی، دەرباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهەڵات و لەوەێوەش له 1943.07.28 گەیشتەوه خاكی بارزان بۆ خۆكۆكردنەوە بۆ بەرپاكردنی شۆڕشی 1943-1945 ی بارزان.
ئەو پارتەی هیوا تاكۆتایی ساڵی 1943 و نیوەی یەكەمی 1944 بەهێزترین كۆمەڵەی ڕامیاری كورد بوو، یارمەتیەكی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و پەرەیان سەند ئەوانیش پارتی شۆڕش و پارتی ڕزگاری بوون و له 1946.08.16 یش له شوێنی هەردوو ڕێكخراوه ڕامیارییەكه پارتی دیموكراتی كوردستان دروستبوو.
مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ‌ ئەوەی ناودارێكی ڕامیاری گەوره بوو، له هەمان كاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وەرگێڕو ڕەخنەگری لێهاتووی وێژەی كوردیش بوو، لەماوەی ژیاندا ئەم بەرهەمانەی داناوەو به چاپی گەیاندوون.
بەرهەمەکان
  • كورد له بەرەبەیانی مێژووەوه تا 1920، به زمانی عەرەبی
  • خولاسەی مەسەلەی كورد، لە فەڕەنسیەوه كردوویەتی به كوردی
  • شیعر و ئەدەبیاتی كوردی، بەرگی یەكەم، له 1941
  • شیعر و ئەدەبیاتی كوردی، بەرگی دووەم، له 1956
  • كوردستانی ئێراق و شۆڕشەكانی شێخ مەحموود، 6 بەرگه و هەموویان چاپكراون
  • پاش تەمووز، دیوانێ شیعر
جگه لەمانەش بەدەیان وتارو لێكۆڵینەوەی بەپێزی له گۆڤاره كوردییەكانی وەك گەلاوێژ بڵاوكردۆتەوه.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : Creating Website | Johny Template | Mas Template
Copyright © 2011. Duhok one - All Rights Reserved
Template Created by Creating Website Published by Mas Template
Proudly powered by Blogger