شێخ ئەحمەدی جزیرى

Monday, January 10, 20110 comments


شێخ ئەحمەدی جزیرى (1407 ز - 1481 ز) ناسراو بە مەلای جزیرى شاعیرێکی کورد زمانە کە لە جزیرەى بۆتان هاتۆتە دنیا. ناوى تەواوى شێخ ئەحمەد کوڕى شێخ محەمەد جزیرى یە. وشەی جزیرى لە بەشێک لە ناوی دا ئیشارە بە جزیرەى بۆتان دەکات.
ژیاني جزیرى
ساڵى 1407 ز لە جزیرەى بۆتان هاتۆتە دنیاوە کە سەردەمى ئەمیر شەرەف خانى کوڕى میر ئەبدال بوە. لە تەمەنى دە ساڵییەوە لەلاى باوکى دەستى بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لاى زانا بەناوبانگەکانى جزیرە و فێرى زانست بووە.
بەفەقێیەتى هەموو ناوچەکانى جزیرە و هەکارى و ئامێدى و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنى 32 ساڵیدا ئیجازەى مەلایەتى پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەى کاتى بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.
شێخ محەمەدى باوکى لە بنەماڵەیەکى شێخى بەرماڵى بووە و زۆر حەزى بە خوێندەوارى کردووە. ڕۆژهەڵات ناسى ئەڵمانى فون هارسمان لە ساڵى 1904 ز دیوانەکەى مەلاى جزیرى لە بەرلین چاپ کردووە و خۆى پێشەکى بۆ نوسیوە، لە پەرتووكى مێژوى کورد و کوردستانى ئەمین زەکى بەگ دا هاتووه: مەلاى جزیرى ناوى شێخ ئەحمەدە و لە جزیرەى ئیبن عمر لە نیوەى دوایى سەدەى شەشەمى هیجرى لە دەورى عیمادەدین حاکمى موسڵ دا ژیاوە.
شێخ ئەحمەد چۆن شاعیرێکى کوردى بوە هەروەها زمانى فارسى و عەرەبی و تورکى بەباشى زانیوە. مەلاى جزیرى سۆفى بوە و لەسەر ڕێ و شوێنى نەقشبەندى بوە. زۆربەى زۆرى شیعرەکانى تەڕ و پاراو و شیرین و ڕەوانن هەروەها دەربارەى دڵدارى و تەسەوف و ڕاستى و خواپەرستى بووە و بەمەبەستى دڵدارى و خواناسى و سروشت هۆنراوەى داناوە، دەستێکى باڵاى هەبووە لە لێکدانەوەى قورئان و فەلسەفە و لێكدانەوەی و ئەستێرەناسى و زانستى کیمیا و فیزیا و پزیشکى دا.
مەلاى جزیرى ساڵى 1481 ز لە جزیرەى [بۆتان] کۆچى دوایى کردووە.
مەلاى جزیرى و کوردستان
مەلاى جزیرى خۆى بە شاعیرى بۆتان و هەموو کوردستان زانیوەو وتوویەتى:

گوڵى باغى ئیرەمى بۆتانم
شەب چراغى شەبى کوردستانم



دیوانی مەلاى جزیرى

دیوانی مەلاى جزیرى شیعرەکانی مەلاى جزیرى تێدایە کە بە زاراوەی کورمانجییە. هەژار ئەم دیوانە شیعرەی بە سۆرانی شەرح کردوە
Share this article :

Post a Comment

 
Support : Creating Website | Johny Template | Mas Template
Copyright © 2011. Duhok one - All Rights Reserved
Template Created by Creating Website Published by Mas Template
Proudly powered by Blogger